جیهانیسڵایدەر

پەرلەمانتارێکی ئۆکرانی لە کاتی سیخوڕی کردن بۆ ڕووسیا گیرا

نێستەر سوفریچ پەرلەمانتاری ئۆکرانی کە بە لایەنگری ڕووسیا ناسراوە، لە کاتی وێنەگرتنی شوێنی سەربازانی ئۆکرانیا و ناردنی وێنەکان بۆ ڕووسیا بەسەر تاوانەکەیەوە گیرا و دەستگیرکرا.

دەستگیرکردنی سوفریچ و بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی بە چاو بەستراوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

شایانی باسە پێشتریش نێستەر سوفریچ بە هۆی پشتیوانی کردن لە ڕووسیا لە لایەن ڕۆژنامەنووسێکەوە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لێی درابوو.

بەرپرسانی سەربازی ئۆکرانیا لە ڕوونکردنەوەیەکیاندا لەو بارەیەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە نێستەر سوفریچ لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی سیخوڕی بۆ دوژمن دەستگیرکراوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا ٢ تفەنگی سوک و ٣ دەمانچە و چەندین بێتەل و تەلەفۆن و پاسپۆرتی ساختەی پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button