جیهانی

‘سعودیە و ئیمارات وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بایدن نادەنەوە’

لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڕاپۆرتێکی میدیایی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە کە وڵاتانی کەنداو دژی بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا هەڵوێست وەردەگرن.

لە بەردەوامی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ کە یەکێکە لە ڕۆژنامە پێشەنگەکانی ئەمەریکا بە ڕاپۆرتێکی بەرچاو تیشکی خستە سەر گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە هەواڵێکی تایبەتدا بڵاویکردەوە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە سعودیە و ئیماراتەوە کردووە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا، بەڵام هیچ وڵاتێک وەڵامی پەیوەندیەکانی واشنتۆنی نەداوەتەوە. لە بەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەو وڵاتانە بۆ داواکەی واشنتن بۆ هەموارکردنی نرخی نەوت ئەو وڵاتانە داوایان لە ئەمەریکا کردووە لە یەمەن و شوێنەکانی تر پشتگیریان بکات.

باس لەوە دەکرێت شازادەی سعودیە محمد بن سەلمان و شێخ محەمەد بن زاید ئەلنهیان سەرۆکی ئیمارات داواکەی بایدنیان ڕەتکردۆتەوە بۆ گفتوگۆکان لەم چەند هەفتەیەی دواییدا. هەروەها ئەو دوو وڵاتە بەم دواییانە ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە کەنداودا بەرزکردۆتەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعودیە لەگەڵ دەستبەکاربوونی بایدن تێکچووە. سعوودیە داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە بۆ ئەوەی پشتیوانی زیاتری بکات لە شەڕی یەمەندا، هاوکات بەدوای پشتگیریە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی. هاوکات حکومەتی ڕیاز داوای کردبوو کە بەهۆی جەمال خاشقچییەوە کە لە ساڵی 2018 لە ئەستەنبوڵ کوژرا، پارێزبەندی یاسایی تەواو بۆ شازادە محمد بن سەلمان دابین بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button