بەرپرسانی سعودییە، بۆیەکەم جار ڕەزامەندییان نواند بۆ بەڕێوەچونی ماراسۆنی ژنان.
بەپێی هەواڵیکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبییە، بۆ ماراسۆنەکە ئافرەتانی سەرو 18 ساڵ بانگکراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ماراسۆنەکە لە مانگی نیسان لە یاریگای مەککەی داخراو ئەنجام دەدرێت کە بەمەبستی تاقیکردنەوە دەبێت و ماراسۆنی فەرمی ساڵی داهاتوو لە شوێنێکی کراوەدا ئەنجام ئەدرێت.
سعودییە کە ئەمساڵ بۆیەکەم جار ڕێگەی بە ئافرەتاندا بەشداری یارییەک بکەن لە ناو یاریگادا، بەشێکی تایبەتی لە یاریگادا بۆ ئافرەتان جیاکرایەوە.
262 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە