جیهانیسڵایدەر

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ئەنتاڵیا کۆتای هات

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دیمترۆ کولەبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا و مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنتاڵیا، وتەیەکی پێسکەش کرد و وتی:

ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی کە لە ئۆکرانیادا دروست بووە ئامادەباشیمان تێدایە هەموو کارێک بکەین، ئامانجمانمان ئەوەیە کە قەیرانەکە کۆتای پێ بهێنین، ئیمە رێگە نادەین کە کۆبوونەوەکان بەلاڕێدا ببرێن و هەموو هەوڵێک دەدەین کۆبوونەوەکان لە چوارچێوەی وتەدا نەمێننەوە، ئەوەی ئەمڕۆ دەریخست ئەوەیە کە هیچ شتیک ناتوانێت جێگەی گفتوگۆکان بگرێتەوە.

ئێمە لەگەڵ هاوتا تورکەکانماندا باسی بابەتی سەربازی و مرۆیمان کرد و نامانەویت لەم قەیرانەدا هاوڵاتیانی سیڤیل ببنە قوربانی بۆ ئەو مەبەستەش ڕێڕەوی مرۆیمان کردووەتەوە بەڵام ڕێگە نادەین ڕێڕەوە مرۆیەکان بۆ بابەتی جیاواز بەکار بهێنین، تەنانەت وەک ڕوسیا ئێمە خۆمان پێشنیارمان کردووە کە ڕێڕەوی مرۆی بۆ هاوڵاتیە سیڤیلەکان بکرێتەوە.

ویستمان بەبیر هاوپیشەکانمان بهێنینەوە کە لە دانوستانەکانی ئەم دواییەدا لە بیلاڕووس لایەنی ڕووسیا بە وردی گفتوگۆی خۆی پێشکەش کرد لایەنی ئۆکرانی گوتی بە زووترین کات وەڵام دەدرێتەوە. لە ئەنجامی پەیوەندیەکان لە کیێڤ ئێمە دەمانەوێت دانوستانەکان لە بیلاروس ئەنجام بدەن ئێمە خوازیاری چارەسەرێکی کۆمەڵین بۆ قەیرانی ئوکراینا دەمانەوێت بە لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی وڵاتانی ئەوروپایی بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان چارەسەر بکرێن ئێمە نامانەوێت ئەمە لەسەر کاغەز بمێنێتەوە، ئێمە دەمانەوێت ئەوە چارەسەرێک بێت.

ئێمە مەسەلەی دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا لە دەرەوە بە کارێکی مەترسیدار دەزانین یەکێتی ئەوروپا هەموو بنەماکانی پێشێل دەکات و بەم شێوەیە هانی چوونە ژوورەوەی چەکی کوشندە دەدات بۆ ناو ئۆکرانیا، بەکاریان دێنن بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر فڕۆکەی مەدەنی دروست بکەن.

ئێمە هێرش ناکەینە سەر وڵاتانی تر، ئێمە هێرش ناکەینە سەر ئۆکرانیا ئێمە ئۆکرانیامان داگیر نەکردووە، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە هیچ شوێنێک داگیر بکەین، ئێمە چەندین ساڵە هۆشداریمان داوە و پێشنیارمان کردووە، پۆتین بە وردەکارییەکی زۆرەوە بۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕیوە.

ئەوانەی چەکیان دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا بەرپرسن لە کردەوەکانیان ئەوانەی هانی جەنگاوەرە بەکرێگیراوەکان دەدەن بەرپرسیار دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button