بەپەلە

لە ئاسمانی ڕوسیا پارچە زێڕ و زیو باری

لە ناوچەی یاکوتسک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا دەرگای فرۆکەیەکی بارهەڵگر شکا. نزیکەی 200 پارچە زێڕ و زیو کەوتە خوارەوە.

 

فرۆکیەکەی بارهەڵگر لە جۆری ئانتۆنۆڤ 12 دەرگاکەی شکا و دوای بارزبونەوەی فرۆکەکە چەن تەنێک لە بار کەوتە خوارەوە بۆسەر شوێنی هەستانی فرۆکەکە.

 

 

نزیکەی 200 پارچە کە هەر یەکیکیان 20 کیلۆ دەبوو، وەک باران لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە.

 

بەپیی هەوالیکی ناوخۆی ئەو وڵاتە “لە فرۆکەخانەی یاکوتسک فرۆکەیەکی بارهەڵگر سەر بە کۆمپانیای نیمبۆس لەکاتی بەرزبونەوەیدا لەبەر کێشی زۆری بارەکە، دەرگای چەپی فرۆکەکە تێکشکا. بڕیار درا کە فرۆکەکە لە یاکوتسیک دووبارە بنیشێتەوە.”

 

خاوەنی بارەکە کە کۆمپانیایەکی کانزایی کەنەدی بووە، ڕایگەیاند کە هەموو پارچەکان کە کەوتونەتە خوارەوە، هەمووی دۆزراوەتەوە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە.

 

شایەنی باسی پارچەکان زێڕ و زیو بووە. بەڵام ڕانەگەیەنرا کە ڕێژەی ئاڵتون لە پارچەکاندا چەندێکە.

3177 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی هاوکاری دارایی و پێشکەوتنی ئەوروپی: کۆرۆنا بۆتە هۆی کەمبوونەوەی کۆچ

ڕێکخراوی هاوکاری و پێشکەوتنی دارایی ئەوروپی سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشاوە کە ڤایرۆسی ...