بەپەلە
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە

بوڵدان: مامەڵە پیسەکانی ئەوروپا دەزانین

پەروین بوڵدان لە هانۆڤەری ئەڵمانیادا بەژداری لە جەژنی نەورۆزدا کرد، بوڵدان لەم کۆبوونەوەیەدا چەند وتەیەکی پێشکەشکرد، ئاماژەی بەوە کرد کەدەیانەوێت کوردەکان بکەنە دوژمنی یەکتر.

 

بوڵدان ڕایگەیاند کە کوردەکان چۆن لە ڕۆژئاوادا تیرۆرستە جیهادیەکانیان لە ناودەبرد لە عەفرینیش هەمان کار ئەنجامدەدەن، لەکاتێکدا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوا چەتەکانی داعشیان لەناوبرد لەهەمانکاتدا لە عيفرینیش چەتەکانی سووریا لەناودەبەن، بەڵام ئێمە ڕازی نابین بەبێدەنگبوونی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لە بێدەنگی لەسەر هێرشەکان بۆ سەر عەفرین، وەکو بێدەنگبوون لە کوشتنی ٣ ئافرەت لە ناوەڕاستی فەڕەنسادا، وەک بێدەنگبوونیان لە ڕووداوەکانی جیزرە و نوسەیبین و سور، وەک بێدەنگبونیان لە کوشتارگەکەی ڕۆبۆسکی کە ٣٤ کەس کوژران، لە ئێستاندا ئەم قەتلوعامە لە عەفرینیش دەکرێت، هاوڵاتی مەدەنی دەکوژرێن، لە عەفرین منداڵان دەکوژرێن بەڵام وڵاتانی ئەوروپا بێدەنگن.

 

کوردەکان ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە، خۆیان بەدەستەوەنادەن

هەموو کەسێک دەبێت باش بزانێت کە کوردەکان هەرگیز خۆیان بەدەستەوەنادەن، کوردەکان سەربەرزانە بەرگری دەکەن، لەم ڕۆژەدا کوردەکان بە هەموو جیهاندا بڵاوەیانکردووە.

 

داوا لە ئەڵمانیا دەکەم کە داواکاریی ئاشتی بەکەم نەبینێت

لەم شارەوە دەمەوێت دەنگی خۆم بگەیێنمە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، ئاگادارین چ مامەڵيیەکی قێزەون لەنێوان ئێوەو تورکیادا هەیە، بیرمان نەچوەتەوە دێنز یوجێل چۆن ئازادکرا، دەزانین چ مامەڵەیەکی پیسە تانک و تۆپ دەدەنە تورکیا ئاگاداری هەموو شتێکین.

 

لە ئەڵمانیادا ڕێکخراوە کوردیەکان خۆپیشاندان ڕێکدەخەن، تەنانەت ناهێڵدرێت جەژنی نەورۆز ئەنجامبدرێت، بەڵام کوردەکان خۆیان بەدەستەوە نادەن و بەردەوامدەبن لە هەوڵ و تێکۆشان لە پێناو وەستاندنی ئەو مامەڵە قێزەونانە، داواکاری ئاشتی کوردان بگرنە بەرچاو، مەبنە بینەری کوشتنی کوردانی عەفرین.

214 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

زمانی کوردی لە زانکۆکانی تورکیا قەدەغە دەکرێت

نوسەری بە ناوبانگ”سەلیم تیمۆ” ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆری هەیە بەشی ئەدەبیات و ...