جیهانیسڵایدەر

گرتووخانە نهێنییەکانی ئێردۆغان لە سوریا

لە کاتێکدا مشتومڕەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی زیندانییانی ناو گرتووخانەکانی تورکیا بەردەوامە، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆر گرتووخانەی نهێنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا لە باکوری سوریا بوونیان هەیە و خەڵکێکی زۆر بێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی فەرمی لە دژیان هەبێت تێیدا بەندکراون و تەنانەت ئەشکەنجەش دەدرێن.

بە گوێرەی هەواڵێکی “Jarusalem Post”، بە پشت بەستن بە وتەی ئەو کەسانەی لەو زیندانانەدا بەندکراون و دواتر ئازاد کراون، هەبوونی چەندین گرتووخانەی نهێنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا پشتڕاست کراوەتەوە. وە هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە تەواوی زانیارییەکان و ئەو وێنانەی لەبەردەستدابوون لە لایەن تیمێکی تایبەتی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە و پشتڕاست کراونەتەوە.

نادیە حەسەن سولەیمان کە بۆ ماوەیەک لە یەکێک لەو زیندانانەدا ماوەتەوە باس لەوە دەکات کە دوای ٢ مانگ لە دیارنەمانی هاوسەرەکەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ دا خۆشی براوە بۆ لای هاوسەرەکەی کە لە زیندانێکی شاری عەفرین بەندکرابوو، وە بە توندی ئەشکەنجەدراون و دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ لەو زیندانەدا ماونەتەوە ئازاد کراون و دواتر لە ڕێگەی قاچاخچییەوە جارێکی تر توانیویانە لە سوریا هەڵبێن.

نادیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر گرتووخانەی نهێنی تورکیا لەو ناوچانەدا هەن کە ژمارەیان نازاندرێت و تەنها لەو زیندانەی ئەوی تێدا بەندکرابوو ١١ ژنی دیکەی لەگەڵدا بووە و دەڵێت: “پێم وایە ئەو زیندانە نهێنییانە لە لایەن دەزگاری هەواڵگری سەربازی تورکیاوە بەڕێوە دەبرێن و چەندین جار لە لایەن ئەفسەری تورکەوە لێپرسینەوەمان لەگەڵ کراوە. من بە تۆمەتی هاوکاری کردنی ڕژێمی ئەسەد و پەکەکە لەو زیندانەدا بەندکرابووم. بە شێوەیەکی سیستەماتیکی هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجە دەدرام و دەیان جار دەستدرێژی کراوەتە سەرم. هەموو زیندانییەکانی دیکەش بە شێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button