جیهانیسڵایدەر

کەشتیەک لە کەناراوەکانی تونسدا ژێرئاو دەکەوێت

کەشتیەکە کە 750 تۆن سووتەمەنی دیزلی لە میسرەوە بۆ ماڵتا هەڵگرتبوو، لە کەنداوی گابیس نوقم بوو حەوت ئەندامی دەستەکە ڕزگارکران، هاوکات وەزارەتی ژینگەی تونس وتی “دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.

کەشتیەکە 750 تەن سووتەمەنی دیزلی لە میسرەوە بۆ ماڵتا هەڵگرتووە و لە کەنداوی گابس لە کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی تونس نوقم بوو کاربەدەستان نقومبوونی کەشتیەکی بە ئاڵای گینێی ئیستوایییان پشتڕاست کردەوە و وتیان کە دەبێت ئێوارەی هەینی بە هۆی خراپی کەش و هەواوە ئەم ڕووداوە ڕویدابێت.

بە گوێرەی وەزارەتی ژینگەیی توونس، لە نزیک حەوت کیلۆمەتر لە کەنارەکانی کەنداوی گابیس، ژووری مەکینەی کەشتییەکە کونی تێبووە و لەوێوە ئاو هاتووەتە ژورەوە. بەپێی راپۆرتەکان، چوار لەو حەوت تاقمەی کە لە کەشتییەکە ڕزگارکراون، هاوڵاتی تورکیا بوون، ئەوانی دیکە جۆرجی و ئازەری بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button