ئابووریسڵایدەر

ڕوسیا ناردنی گاز بۆ پۆڵەندا و بولگاریا رادەگرێت

کۆپانیای گازپرۆمی وزەی ڕووسی دەڵێت لە سبەینێوە ناردنی گازی سروشتی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا ڕادەگرێت و ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی زیادبوونێکی گەورە لە ناکۆکی لەگەڵ ڕۆژئاوا.

پۆڵەندا و بولگاریا یەکەم وڵات دەبن کە گازیان لە لایەن ڕوسیا بڕاوە، ڕوسیا دابینکەری سەرەکی وزەی ئەوروپایە لەو کاتەوەی مۆسکۆ لە 24ی شوباتدا دەستی بە داگیرکاری کردووە هەر پێش ئەو بڕیارە پۆڵەندا سزای بەسەر هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ڕوسی و کۆمپانیاکانی گازپرۆمدا سەپاند.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیارێکی دەرکرد و داوای لە وڵاتانی “نادۆست” کرد کە هەژمار لە گازپرۆمبانک بکەنەوە بۆ گۆڕینی پارەی یۆرۆ و دۆلاریان بۆ ڕوبلی رووسئ تا ئێستا تەنیا کۆمپانیای مەجارستان و ئەڵمانیا یونیپەر کە گازی ڕووسی هاوردە دەکات وتوویانە دەتوانن پابەند بن بە سیستمی پێشنیارکراوی کرێملین بۆ پێدانی پارەی گاز بە ڕوبڵ بەبێ پێشێلکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا.

پۆڵەندا ڕکابەرێکی سیاسی خۆڕاگری مۆسکۆیە کۆمپانیای گازی پۆڵەندا پی جی ئێن ئی جی کە مامەڵەکەی لەگەڵ ڕووسیا کۆتایی ساڵ بەسەر دەچێت، بە بەردەوامی وتوویەتی کە پابەند نابێت بە پلانی نوێی پارەدانەوە. کۆمپانیاکە هەروەها وتی کە گرێبەستەکە درێژ ناکاتەوە.

گرێبەستی دابینکردنی گازی پۆڵەندا لەگەڵ گازپرۆم 10 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا دەگرێتەوە و نزیکەی لە سەدا 50ی بەکارهێنانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button