جیهانی

“ڕووسیا ڕێگە بە جەنگی جیهانی سێیەم نادات، بەڵام….”

بەیاننامەیەک لەسەر دەستەواژەی جەنگی جیهانی سێیەم کە بەبەردەوامی لەگەڵ ئەجێندای ئۆکرانیادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لەلایەن دیمیتری مێدڤیدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیاوە هات.

مێدڤیدێڤ وتی لە کاتێکدا ڕووسیا ڕێگە بە جەنگێکی نوێی جیهانی نادات، بەڵام بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە ڕووبدات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی سپوتنیک دیمیتری مێدڤیدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وتی ڕووسیا ڕێگە بە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم نادات، بەڵام وەڵامی زۆر بەهێز دەداتەوە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە.

مێدڤیدێڤ وتی ڕووسیا ئامادەیە لە ئەگەری هێرشکردندا وەڵامێکی زۆر بەهێز بداتەوە.

مێدڤیدێڤ وتی: “ئەمڕۆ جبەخانەی چەکی مۆدێرن و باوەڕپێکراو و کاریگەر ئاواتی ئەو کەسانە سارد دەکاتەوە کە ئامادەن بە دەستی خۆیان و ئەوانی دیکە شەڕی جیهانی سێیەم دەستپێبکەن. ئێمە ڕێگە بە بارودۆخێکی ئاوا نادەین، هەرچۆنێک بێت، دەبێت بەردەوام ئەوە بەبیر بهێنینەوە کە لە کاتی هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان، ئێمە توانای وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ و زۆر بە توندیمان هەیە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک کە هەڕەشە لە دەوڵەتەکەمان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button