بەپەلە

ترەمپ سەبارەت بە سوریا: لەماوەیەکی کەمدا وەڵامێکی کاریگەرمان دەبیت

لەکاتێکدا هێرشی کیمیایی کرای سەر غوتەی ڕۆژهەڵات و باس لەوە دەکرا کە ئایا ئەمریکا کاردانەوەی دەبیت یاخود نا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە وەڵامێکی کاریگەریان دەبێت.

 

ترەمپ دوای کۆبونەوەی لەگەڵ کابینەکەی و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕۆژی دوشەممە، لە ڕونکردنەوەیەکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “لەڕوی سەربازییەوە چەندین بژاردەمان لەبەردەستدایە”. هەروەها وتی کە بەم زوانە وەڵام دەدەینەوە.

 

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمییای لە ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات وتی ‘سەبارەت بەو لایەنەی کە چەکی کیمیایی بەکار هێناوە، زانیاری وردمان دەستکەوتووە”.

 

لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای ئاماژەوی بەوەدا کە ئەمریکا ئامادەیە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بۆ ئەوەی کۆببنەوە و دەنگی لەسەر بدەن.

 

هەندێک دیپلۆماتکار کە نەیانویست ناویان بهێنرێت، بە ئاژانسەکانی هەواڵیان ڕاگەیاند کە نیکی هالی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە سوریا ڕەشنوسێکی ئامادە کردووە.

ڕوسیاش بەرامبەر ڕەشنووسەکە دەڵیت ‘هەندێک شتی تێدایە کە جێی قبوڵکردن نییە’.

 

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیای لە غوتەی ڕۆژهەڵات وتبووی کە بەشار ئەسەد لەپشتی ئەو کارەوەیە و دەبێت باجێکی قورسی ئەو کارەی بدات.

 

سوریا و ڕوسیاش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕەت دەکەنەوە و دەڵین کە ڤیدیۆکان هەڵخەڵەتاندنەو هیچی دیکە.

 

دیپلۆماتکارێکیش کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ئەگەر ڕەشنووسەکە بجێتە دەنگدانەوە، ئەوا ڕەنگە ڕوسیا مافی ڤیتۆ بەکاربهێنێت.

 

15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرپەرشتی ئەمریکا و لەسەر داوای ڕوسیا بەپەلە کۆبونەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە سوریا.

 

لە کۆبونەوەکەدا ڕەشنووسێکیان ئامادە کرد و ئەو ڕەشنووسەش بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا دەنگی لەسەر بدرێت، دەبێت 9 ئەندامی هەمیشەیی ڕوسیا و چین و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا مافی ڤیتۆ بەکارنەهێنن.

 

گروپە چەکدارییەکان و ڕێکخراوەکانی نزیک لەو گروپە چەکدارییانە کە ناوچەی دومای غوتەی ڕۆژهەڵاتیان لەژیر دەستدا ماوەتەوە ڕایانگەیاند کە سوپای سوریا ئێوارەی شەممە چەکی کیمییای بەکار هێناوە و بەهۆیەوە 70 کەس گیانیان لەدەست داوە.بەڵام ئەم دەنگۆیانە تاکو ئێستا لەلایەن سەرچاوە بێلایەنەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

286 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...