
30 خوێندکاری کچ لە پۆلیسی ئوشاک کە بەهۆی پەیوەندیان بە وەقفی فورقانەوە دەستگیرکران.
مافەکانی مرۆڤ چەندین ساڵە لە تورکیادا ڕووبەڕوی چەندین نیشانەی پرسیار بووەتەوە دواتریشیان ئەو کچانە بوون کە بەهۆی هەبوونی پەیوەندیان بە وەقفی فورقانەوە دەستگیرکران و پاشان لەلایەن پۆلیسی بنکەکەوە ناچارکران کە پەچە و لەچکەکانیان دابکەنن و هەندێکیان ناچارکراون بە ڕوتی پشکنینیان بۆ بکرێت.
ئەم ڕووداوانە لە شاری کۆنیا ڕویاندا کاتێک کە دوای ئازادکردنیان یەکێک لەو کچانە هاتە سەرسەقام و ئەو ڕووداوانەی گێرایەوە کە بەسەریاندا هاتووە.
بە بیانوی ئەوەی کە دادوەر بڕیاری ئەوەی دەرکردووە کە پێویستە بە ڕوتی پشکنینیان بۆ بکەن.