بەپەلە

هاوسەرۆکی هەدەپە: ئامادەین لە خولی دووەمدا لەسەر یەک کاندید ڕێککەوین

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند “لەبەر ئەوەی پارتیكی تورکیاین، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. بەمەرجێک ئەوانەی کە دێن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵمان، دەبێت خۆیان پڕکردبێت لە دیموکراسی”.

 

سێزای تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە مێرال دانش بیشتاش و دیلان دیرایەت تاشدەمیر لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی مەدەنی لە قەزای سەیهان لە شاری ئادانا کۆبوونەوە.

 

سێزای تەمەلی وتی “ئەو 65 رؤژەی لەبەردەمماندایە، زۆر گرنگە. گرنگە کە لەم بارودۆخەدا هێزمان یەکبخەین. هەدەپە خۆی لەخۆیدا پارتێکی هاوپەیمانییە، کە نزیکەی 5 ساڵ ئەزموونمان هەیە لەم بوارەدا. سەرکەوتنی ئەم 5 ساڵەمان دەرەنجامی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بووە. هەڵبژاردنەکانی 24 ی حوزەیران فرسەتێکی باشە. 24 حوزەیران بۆ چەسپاندنی دیموکراسی، ڕۆژێکی گونجاوە”.

 

سێزای تەمەلی لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکان وتی “ئێستا ڕووبەرووی دەسەڵاتیك دەبینەوە کە هەموو ڕۆژێک بەهاکانی ئەم وڵاتە وێران دەکات و ئەو شتانەی بەرەو باش بوون دەڕوات تێکیان دەدات. کاندیدی هاوپەیمانییە پیسەکەیان  دیارە. لەبەرامبەر ئەمەدا ئۆپۆزسیۆن هەر پارتەو بە کاندیدی خۆی بەشداری دەکات. بەڵام ئەگەر چووینە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانەوە، ئەوە دەبێت کە کاندیدێک بێت کە خۆی بکات بە خاوەنی بەهای هەموو لایەک. ئەمەش دەکرێت کاندیدێک بێت کە ڕەنگە لەگەڵ پارتی هاوپەیمان یاخود لە دەرەوەی هاوپەیمانیش بێت. لەبەر ئەوەی پارتیكی تورکیاین، لەبەر ئەوە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. بەمەرجێک ئەوانەی کە دێن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵمان، دەبێت خۆیان پرکردبێت لە دیموکراسی و دەبێت خاڵە هەستیارەکانی ئێمە لەبەرچاو بگرێت. دابوشبوونی پەرلەمان لە خولی یەکەمدا گرنگە. ئێمە وەک هەدەپە ئامانجمانە بەهێزتر دابەزین. دەمانەوێت وەک 7 ی حوزەیران 80 پەرلەمانتار ببەینە پەرلەمان. سەرەڕای هەموو دژایەتییەکان، بەڵام دەبێت یاگاداری دەنگەکانمان بین. داوا دەکەین هەموو پارتەکان پارێزگاری لە سندوقەکان و دەنگەکانیان بکەن”.

253 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...