بەپەلە

نامەیەک بۆ مامۆستا ئایشە و منداڵەکەی کە بە نایاسایی لە زینداندان

گوڵستان دیکەن ئاکبابا نامەیەک ئاراستەی مامۆستا ئایشە و منداڵە شەش مانگانەکەی دەکات کە لە ئێستادا لە گرتووخانەی گەبزە زیندانی کراون. ئەم نامەیەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

گوڵستان دیکەن لە نامەکەیدا بەم شێوەیە باس لە مامۆستا ئایشە و منداڵە شەش مانگانەکەی لە زینداندا دەکات:

 

“میراز منداڵێکی ساوایە و لەم ڕۆژە جوانانەی بەهاردا لە بری ئەوەی یاری بکات دەخرێتە زیندان. ئەو چووە باوەشی دایکی، ئێستا هەردووکیان لە زینداندان. ئێستا ئەوانیش یەکێکن لەو ٧٠٤ منداڵەی لە ناو زینداندا لەگەڵ دایکیاندا دەمێننەوە.

 

ئەم دەسەڵاتە جارێکی تر ستەمێکێکی هێندە گەورەیان ئەنجامدایەوە کە مێشکی هیچ کەسێکدا نایەت. جارێکی تر منداڵەکانیان ترساندەوە. ئەو منداڵە بۆیە چووە زیندان چونکە دایکی دەیوت با چیتر منداڵەکان نەمرن و نەبنە قوربانی، با بە ئازادی بژین، با ئاییندەیەکی گەشیان هەبێت.

 

مرۆڤ کاتێک لە زینداندایە سەرکەوتوو دەبێت لە دانانی پلانی داهاتوودا. پێم وایە ئێستا میراز لە زینداندا لە ناو خۆڵ و قوڕی زینداندا لە کاتی یاریکردن بە خۆڵدا پلانی سەرکەوتن دادەنێت.

 

میراز گەورە دەبێت. میراز هەموو کات گەورە دەبێت. بەڵام لە شوێنێکی جیاوازتر لەوەی کە منداڵانی ئاسایی تێیدا گەورە دەبێت. بەڵێ ئەو لە زینداندا گەورە دەبێت.”

 

پێشتر چی ڕوویدا؟

پێشتر مامۆستا ئایشە لە ڕیگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە بەرنامەی بەیاز شۆودا کرد کە یەکێکە لە دیارترین بەرنامەکانی تورکیا و باسی لە دۆخی ئەو ناوچە کوردییانەی ناو تورکیا کرد کە قەدەغەی هاتوچۆ تیایاندا ڕاگەیەندراوە و وتی پێویستە ئەم دۆخە کۆتایی پێ بهێندرێت با چیتر مندالان نەمرن و نەبنە قوربانی. پاش بەرنامەکە لە لایەن دادگاوە سکالا لە دژی تۆمار کرا و بڕیاردرا بۆ ماوەی ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بکرێت.

 

ئەوکات منداڵەکەی مامۆستا ئایشە تەمەنی تەنها دوو مانگ بوو بۆیە سزاکەی بۆ ٢٠ی نیسان دواخرا. لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ مامۆستا ئایشە لەگەڵ منداڵە تەمەن شەش مانگانەکەی خرایە زیندانەوە.

 

مامۆستا ئایشە لەمیانەی بەشداریکردن لە بەرنامەکەدا وتی “ئاگاداری ئەو ڕووداوانەن کە لە ڕۆژهەڵاتی وڵات ڕوو دەدات؟ ئەوەی لێرە ڕوو دەدات زۆر جیاوازە لەوەی کە لە شاشەکانەوە پیشان دەدرێت. پێویستە بە گیانێکی زیاتر مرۆڤ دۆستانە لە ڕووداوەکان بڕوانن. ببینن و ببیستن و یارمەتیمان بدەن. شورەییە، با چیتر مرۆڤەکان نەمرن، با چیتر منداڵەکان نەمرن و دایکان نەگرین. خەڵک هەیە بە مردنی منداڵەکان دڵخۆش دەبێت. من ناتوانم هیچ شتێک بەوانە بڵێم تەنها ئەوە نەبێتە کە بڵێم شورەییە.”

433 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەکادیمیای مافی مرۆڤی تورکیا: لە چوار ساڵدا 152 خوێندکار زیندانیکراون

فشار و پێشێلکارییەکانی مافەکان لە دژی ناڕەزاییەکان لەم ساڵانەی دواییدا لە تورکیا ...