سه رۆکی هایتی تیرۆرکرا

جۆنال مۆیسی سەرۆکی هایتی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە له ماڵەکەی خۆی بە تەقه کوژرا. هەروەها باس لە برینداربوونی هاوسەری مۆیسێ کراوە لە هێرشەکەدا.
جۆنال مۆیسی سەرۆکی هایتی له شوێنی خۆی بەهۆی تەقەکردن گیانی لەدەستدا. کلۆد جۆزێف سەرۆک وەزیران ڕۆژی چوارشەممە وتی مۆیسی تەمەن 53 ساڵ لە نیوەشەودا لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی خۆی بە گولە کوژراوە. هەروەها هاوسەرەکەی مۆیسێ بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی هایتی ڕایگەیاند “هەموو ڕێوشوێنێک بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی دەوڵەت و پاراستنی گەل دەگرینەبەر”.
مۆیسێ کە لە ساڵی 2017دا بە سەرۆک هەڵبژێردرا، لە دوای دەسبەکاربوونییەوە ڕووبەڕووی ناڕەزایی توند بووەتەوە. ئۆپۆزسیۆن سەرۆکی تۆمەتبارکرد بەوەی کە سیستمێکی دەسەڵاتخوازی زیاد دابەزاندوە. مۆیسێ ئەو تۆمەتانەی لەسەری ڕەتکردەوە.
مۆیسێ پێش ئەوەی بچێتە ناو سیاسەتەوە بەرهەمهێنەرێکی مۆز بوو هەروەها کۆمپانیای جۆمار ئۆتۆ پارت سپارت سکەی بۆ خۆی و ژنەکەی دامەزراند.