ڤیدیۆ
ورچە جەمسەرییەکان بەهۆی برسێتییەو روو لە ناوچە مرۆڤ نشینەکان دەکەن

ورچەکانی جەمسەری لە سیبریا بەهۆی برسێتیانەوە دەچنە ئەو شوێنانەی کە مرۆڤیان لێدەژی بۆ ئەوەی کەمێک خواردنیان دەستکەوێت.
لە ناوچەی یامال پێنیسوالا لە باکوری سیبریا لە روویا ورچێکی برسی جەمسەری بەدوای خواردندا دەگەڕێت لە شوێنی نشینگەی مرۆڤەکان. ورچەکان چواردەوری ئەو شوێنەیان دابوو و هەروەها ئەو مرۆڤانەی کە لەو شوێنەدا کاریان دەکرد توشی ترسی گەورە بووبوون. لە کاتێکدا یەکێک لە شۆفێرەکانی بارهەڵگرێک هەوڵیدا ورچەکان دوور بخاتەوە یەکێکیان خۆی بە باڕهەڵگرەکەدا هەڵواسی و هەروەها ورچەکانی تریش دوای بارهەڵگرەکە کەوتن. ئەو دیمەنانە لە لایەن یەکێک لەو کرێکارانەی کە لەو شوێنە کاری دەکرد سات بە سات تۆمارکراون.