بەپەلە

ڕۆزەرین ئاکتاش، گەنجترین کاندیدی هەدەپە

هەدەپە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران دەستی کردووە بە تۆمارکرنی ناوی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا ببنە کاندیدی هەدەپە.

 

ڕۆزەرین ئاکتاش کە تا ئێستا تەمەنی یاسایی تەواونەکردووە و لە ١ی حوزەیران دەبێتە ١٨ ساڵ، گەنجترین کەسە لە هەموو تورکیادا کە دەیەوێت ببێتە کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا.

 

ڕۆزەرین ئاکتاش کە دەیەوێت لەسەر شاری دیاربەکر ببێتە کاندیدی هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند “ئامانجی من تەنها دەرچوون یاخود دەرنەچوون نییە. من بۆ ئەوە دەمەوێت خۆم کاندید بکەم هەتا گەنجان و ژنان لە ستەمکاری ڕزگار بکەم و هەدەپە وەک ئومێد بۆ ڕزگاربوون نیشان بدەم. داوا لە هەموو ژنان دەکەم دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە.”

 

ڕۆزەرین ئاکتاش لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەگەر ببێتە کاندید یاخود نەبێت، هەر بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا دەکات.

369 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری فەرەنسا: تورکیا خۆی وەک هاوپەیمانی ناتۆ نیشان نادات

فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت کە لە ساڵی ڕابردووەوە پەیتا پەیتا ...