بەپەلە

پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی: سەڵاحەدینی ئەیوبی بە گرانەتا مردووە

ستیڤن گلۆکمان پرۆفیسۆری بەشی پزیشکی لە زانکۆی پەنسیلڤانیا ڕایگەیاند ئەگەری زۆرە هۆکاری مردنەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبی کە لە سەدەی دوانزەیەمدا ژیاوە، گرانەتا بووبێت.

 

دکتۆر ستیڤن گلۆکمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو سەردەمەدا نەخۆشی گرانەتا کە نەخۆشییەکە لە ڕێگای بەکتریاوە دەگوازرێتەوە، لەو ناوچانەدا زۆر بەربڵاو بووە.

 

ستیڤن گلۆکمان لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاند لەو سەردەمەدا واتە لە سەدەی دوانزەیەمدا پێشکەوتنێکی ئەوتۆ لە بواری پزیشکیدا لە ئارادا نەبووە و بە هیچ شێوەیەک نەیانتوانیوە چارەسەری نەخۆشییەکە بکەن. ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای بەکتریایەکەوە کە لە جۆری سالمۆنێلایە درووست دەبێت و ئەو بەکتریایەش بە زۆری لە ئاو و خواردنی پیسدا گەشە دەکات. دوای هەفتەیەک یاخود دوو هەفتە لە چوونە ناوەوەی بەکتریاکە بۆ ناو لەشی مرۆڤ، نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەردەکەون.

 

ستیڤن گلۆکمان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی لە کۆنفرانسێکدا لە زانکۆی ماریلاند خستەڕوو. لە کۆنفرانسەکەدا باس لە چەندین کەسایەتی مێژووی کرا کە بە هەمان نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە لەوانە: لینین و داروین و ئەبراهام لینکن.

 

شایانی باسە سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بەرواری ٢ی تشرینی یەکەمی ١١٨٧ قودسی لە ژێر دەستی خاچ پەرستەکان ئازاد کرد.

 

هۆکاری گیان لەدەستدانی سەڵاحەدینی ئەیوبی نزیکەی ٨٠٠ ساڵە بە نادیاری ماوەتەوە. سەلاحەدینی ئەیوبی ساڵی ١١٩٣ لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کتوپڕ تووشی نەخۆشییەک بوو، وە پاش دوو هەفتە وەفاتی کرد.

807 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

منداڵێکی تەمەن  ٣ ساڵ ڕیکۆردێکی نوێ دەشکێنێت

منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە ناوی “جاکسۆن هەوڵدینگ” بوو بە یەکەم منداڵ ...