ناوخۆ

تاقیكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌های فه‌رمووده‌ بە بەشداریی ٢٥ هەزار ژن له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم به‌رێوه‌چوو

گرووپێکی خۆبەخش لە هەرێمی کوردستان بۆ لە چوارچێوەی پرۆژەی “بەهای فەرموودە” حەوتەمین پێشبڕکێیان لە بواری زانستی فەرموودەکانی سەروەرماندا (ﷺ) ڕێکخست. جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ تەنها کچان و ژنان لە پێشبڕکێکەدا بەشداربوون.

ژمارەیەکی زۆر لە کچان و ژنان بە بایەخەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کرد و بە وتەی ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە نزیکەی ٢٥ هەزار ژن و کچ بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کردووە.

ئەحمەد خالیس بەرپرسی پرۆژەکە لە شاری دهۆک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی لە پرۆژەکە بریتییە لەوەی ژیانی پێغەمبەری سەروەرمان (ﷺ) فێری خەڵکی بکرێت و بتواندرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا جێبەجێ بکرێت.

ئەحمەد خالیس لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بەشدارییان لە پێشبڕکێکاندا کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button