جیهانیسڵایدەر

یەکێتی ئەوروپا ئاسانکاری ڤیزا بۆ ڕووسەکان ڕادەوەسێنێت

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتننامەی ئاسانکاری ڤیزا بۆ ڕووسەکان ڕادەوەسێنێت.

وەک بەشێک لە کۆبوونەوەی 2 ڕۆژەی خۆیان لە پراگی پایتەختی کۆماری چیک، سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا، وەزیرانی دەرەوە، ئەمڕۆ داواکاریی هەندێک لە وڵاتانی ئەندام بۆ سەپاندنی “ئابڵوقەی ڤیزا”یان بەسەر ڕووسیادا تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جۆزپ بورێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری ئاسایش و دەرەوە و فەرەنسا و ئەڵمانیا پشتگیری ئەو پێشنیارەیان نەکرد.

دەوڵەتی پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک لەکاتێکدا بەرگری لە داواکاری سنوردارکردنی ڤیزا دەکەن، ئەو بۆچوونەیان دەربڕی کە “دەوڵەمەندەکانی ڕوسیا نابێت بێنە ئەوروپا و خۆشییان هەبێت لەکاتێکدا خەڵکی ئۆکرانیا دەمرن، ئێمە ناتوانین ڕێگە بەم کارە بدەین”. گروپەکە دژایەتیان کرد و وتیان “ئەم شەڕە شەڕی پوتینە، حەق نییە پردەکانی نێوان گەلی ڕوسیا و ئەوروپا بپچڕێت”.

 

 

پۆڵەندا و سێ وڵاتی باڵتیک؛ ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا لە دەروازەی کۆبوونەوەکەدا وتیان کە بەنیازن ڤیزای گەشتیاری لە ڕووسیا قەدەغە بکەن. هەر چوار وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ڕاگرتنی ڕێککەوتنەکە هەنگاوی یەکەمی پێویست بوو و وتیشی: “پێویستە ژمارەی ڤیزای دەرچوون بەتایبەتی ڤیزای گەشتیاری بە توندی سنوردار بکەین، بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی هاوڵاتیانی ڕووسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی شنگن. ئەم ڕێوشوێنانە دەبێت جیاوازبن بۆ بەرهەڵستکاران و بارودۆخە مرۆییەکانی، تر تا ئەو کاتەی ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێن، ئێمە ڕەچاوی ناساندنی قەدەغەی کاتی ڤیزا یان سنوردارکردنی سنورەکان دەکەین لەسەر ئاستی نەتەوەیی بۆ هاوڵاتیانی ڕوسیا کە ڤیزای ئەوروپایان بەدەستەوەیە”.

دوابەدوای گفتوگۆکان وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریان دا کە ڕێککەوتننامەی ئاسانکاری ڤیزای ئەوروپا و ڕوسیا هەڵپەسێرن، لەجیاتی قەدەغەکردنی لە تەواوی هاوڵاتیانی ڕوسیا لە چونەناو ناوچەی شینگن.

 

 

جۆزێپ بۆرێل جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندیەکان لەگەڵ مۆسکۆ “ناتوانێت بە نەگۆڕی بمێنێتەوە”، هەرچەندە قەدەغەی فراوان ناسەپێنرێت، ئەو وتی ئەوان ڕازی بوون کە ئەو ڕێککەوتنەی لە ساڵی 2007دا پێی گەیشتوون دەبێت هەڵپەسێردرێت. بۆرێل ئەوەشی وت کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی “قورسکردنی” بەدەستهێنانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی ڕووسیا و ئەوەشی وت “ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی ڤیزای نوێ کەم دەکاتەوە کە لەلایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە بۆ هاوڵاتیانی ڕوسیا دەردەکرێت”.

لە وەڵامی نیگەرانییەکانی پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیکدا، بۆرێڵ ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو وڵاتانەی هاوسنوورن لەگەڵ ڕوسیادا دەرگایەکی کراوەیان جێهێشتووە و لە ڕێگەیەوە دەتوانن لە ئاستی نەتەوەییدا کار بکەن بۆ سنووردارکردنی چوونەژوورەوەی ڕووسەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button