جیهانی

دەمیرتاش: ئیدانەی هێرشەکەی سەر مێرسین دەکەم

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە زیندانی ئەدیرنەیە، لەسەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی مێرسین لە پێگەی تویتەری خۆی لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا وتی: “من ئیدانەی هێرشەکەی مێرسین دەکەم، سیاسەت ئەوەیە کە سوور بێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بێ پەنابردن بۆ توندوتیژی، وە هەوڵ بدەیت کوشتنەکان ڕابگریت. ئێمە دژایەتی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دەکەین، پێداگری لەسەر سیاسەتی دیموکراتی دەکەین. پێویستە هەمووان زۆر بە باشی ئەوە بزانن.”

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای مێرسین لە تورکیا هێرش کرایە سەر خاڵێکی پشکنین

شەوی رابردوو لە شارۆچکەیەکی مێرسینی تورکیا، دوو ژنی خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە، بەو هۆیەشەوە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکەش لەگەڵ سێ سڤیل بریندار بوون.

رووداوەکە کاژێر نزیکەی 11:00ی شەوی رابردوو لە خاڵێکی چاودێریی پۆلیس

روویدا.  بەپێی زانیاریی شایەتحاڵان، دوو کەس لە ئۆتۆمبێلێکەوە دابەزیون و سەرەتا بۆمبیان هەڵداوە و دواتریش بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لە پۆلیسەکان کردووە.

بە گوتەی وەزیری نێوخۆی تورکیا، دوو هێرشکارەکە ژن بوون و بە برینداری خۆیان تەقاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button