
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە چەند ناوچەیەکی لە زڕگوێز و کۆیە و شارباژێڕ بۆردومان کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان بۆردومانەکان زیانی گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی گوت، “ئەمڕۆ ئێران هێرشی کردە سەر قەڵای دیموکرات لە کۆیە و تاوەکو ئێستا زیانەکان دیار نییە.” گوتیشی، لە هێرشەکەدا کەمپی دیموکرات و شوێنە سەربازییەکانیان لە کۆیە بۆردوومان کراون.
لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان، قایمقامی کۆیە گوتی: “هێشتا دیار نییە، چونکە ناتوانین نزیکی شوێنەکە بکەوینەوە.”