بەپەلە

دەنگدەرانی ئاکەپە لە پارتەکەیان نیگەرانن

پاش ١٦ ساڵ لە دەساڵاتداریی ئاکەپە لە حکومەت و دەوڵەتی تورکیادا، لە ئێستادا ناڕەزایەتییە جەماورییەکان بەرامبەر ئەو پارتە لە لوتکەدایە.

 

بە گشتی پاش هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ تورکیا ڕووبەڕووی ڕەشبگیریی و دەستبەسەردا گرتن و ڕێوشوێنی توندی نایاسایی و نائاسایی بوویەوە لە ماوەی درێژکردنەوەی باری نائاسایی وڵاتدا بۆ ٧ جار.

 

نیگەرانییەکانی خەڵکی تورکیا و جەماوەری ئاکەپە، جگە لە باری ئابووری ئەو وڵاتە، بوواری پەروەردەشی گرتووەتەوە.

 

سەمیح توران، دامەزرێنەری دەزگایەکی توێژینەوەیە، باس لەوە دەکات کە لە هەرکەسێک دەپرسیت، کێشەی بێکاریی و داڕووخانی ئابووری هەیە. بەپێی قسەکانی ئەو تویژەرە، دوو لەسەر سێی هاوڵاتییانی تورکیا نیگەرانن لەوەی کە فرۆشیان نەماوە، لەناو هەواداران و دەنگدەرانی ئاکەپەشدا ڕێژەکە نزیکەی ٪٤٠ دەبێت. بۆیە بە ئاشکرا دیارە کە دەنگدەرانی پێشووی ئاکەپە لە سیستەمی ئابووری و دەستکەوتەکانی ئاکەپە نیگەرانن.

 

توران دەڵێت:”ڕوو لە هەرکەس دەکەیت، و پرسیاری”گەورەترین کێشەی تورکیا چییە؟” دەکەیت. خێرا دەڵێن بێکاریی و کێشەی ئابووری”. بەجۆرێک کە ئەو ناڕەزایەتییە هەوادارانی ئاکەپەشیی گرتووەتەوە، لەناو هەوادارەکانی ئاکەپەدا، جگە لە کێشەی ئابووری، کێشەی تیرۆر و گروپە قەدەغە کراوەکانیش ئاماژەی پێ دەکرێت. بەڵام کە پرسیاری داواکاریی خەڵک دەکەیت، لە حکومەتی داهاتوو. هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێوویستە بارودۆخی ئابووری باش بکرێت و کێشەی گروپ و ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان زۆر گرنگیی پێ نادرێت.

 

پەروەردەش خاڵێکی تری لاوازی ئاکەپەیە

سەمیح توران، سەبارەت بە کەرتی پەروەردە و نیگەرانییەکانی هاوڵاتییانی تورکیا لە حکومەتی ئاکەپە، دەڵێت: ” لە وەڵامی پرسیاریی”ئایا لە سیستەمی پەروەردە ڕازیت؟” دەنگدەرانی پارتە بەرهەڵستکارەکان خێرا بە نەخێر وەڵام دەدەنەوە، لەلایەکی تریشەوە دەنگدەرانی ئاکەپە، بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن کە جگە لە سیەتەمی ئابووری، لە دۆخی پەروەردەش ڕازی نین”.

642 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...