بەپەلە

دوا ئاماری تەقینەوەکانی ناوچەی سەدری بەغداد

سەرچاوەیەکی پۆلیسی عێراقی ڕایگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە لانیکەم 18 کەس لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی سەدری بەغدا گیانیان لەدەستداوە و 90 کەسی تریش برینداربوون.

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەکەوە بووە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن و پۆلیسیش ئاماژەی بەهەمان شت کرد.

 

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو، تەقینەوەکە ڕووداوێکی “تیرۆریستی” بووە.

 

تا ئێستا دەسەڵاتداران لەبارەی جیاوازی نێوان دوو ڕاگەیەندراوەکەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

 

لەلایەکی موقتەدا سەدری سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، ماوەی سێ ڕۆژی بۆ حکومەتی عێراق داناوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی هۆکارەکانی تەقینەوەکە.

 

تەقینەوەکە لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە. پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵپەساردنی کاری کۆمسیۆنی دەرکرد و هەروەها بڕیاریدا هەموو دەنگەکانی هەڵبژاردن بە دەست هەژمار بکرێنەوە.

316 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی داعشدا 3 کەس کوژران

له‌ هێرشێكی تیرۆریستانی داعشدا له‌ قه‌زای بێجیی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، 3 ...