
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا ئەگەری ئەوە هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا و هەرێمی کوردستان ڕێکبخات و داوای ئاگاداری لێکردن.
کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی ئەمەریکا بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە ڕەنگە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا و هەرێمی کوردستان ڕێکبخات.
لە بەیاننامەکە کە لە پەڕەی فەرمی کونسوڵخانەی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە هاتووە “کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بەدواداچوون بۆ هەواڵە متمانەپێکراوەکانی دەکات کە ڕەنگە تورکیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات. حکومەتی ئەمریکا بەردەوامە لە ئامۆژگاریکردنی توندی هاوڵاتیانی ئەمەریکا بۆ دوورکەوتنەوە لەو ناوچانە”.
ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە ئاگادارییەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە هاتووە: “دوورکەوتنەوە لە ناوچە سنوورییەکان. خۆیان بداوایانەدووربگرن لە کۆبوونەوەی خەڵک یان ناڕەزایەتییەکان. هەروەها داوایان لێدەکات چاودێری میدیا ناوخۆییەکان بکەن بۆ زانینی دوایین پێشهاتەکان”.