جیهانی

پەیامێک لە کۆشکی سپییەوە بۆ تورکیا: نامانەوێت هیچ کردارێک ببینین کە ژیانی ئەمریکییەکان بخاتە مەترسییەوە

جۆن کیربی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی تورکیا لە ڕۆژاڤا و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی نوێی زەمینی لە سوریا لێدوانی دا. کیربی وتی: “ئێمە نامانەوێت هیچ کردارێک ببینین کە ژیانی ئەمریکییەکان بخاتە مەترسییەوە”.

کیربی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی خۆیدا لێدوانی دا لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. کیربی ڕایگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات لە سوریا و وتی “نامانەوێت هیچ چالاکییەکی تورکیا یان هەر وڵاتێکی تر ببینین کە ژیانی ئەمریکییەکان بخاتە مەترسییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button