جیهانیسڵایدەر

ئەمریکا دۆسیەی خاشقچی لە دژی محەمەد بن سەلمان هەڵوەشاندەوە

دادوەرێک لە ئەمریکا بڕیاریدا دۆسیەی محەممەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە لەسەر گیانلەدەستدانی جەمال خاشقچی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش دوای داوای ئیدارەی بایدن بۆ پارێزبەندی لەسەر محەممەد بن سەلمان.
جۆن بەیتس، دادوەری دادگای ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرچەندە “بەڵگەی باوەڕپێکراو” هەیە کە بن سەلمان فەرمانی کوشتنی خاشقچی دەرکردووە، بەڵام شازادەی جێنشینی سعودیە بەهۆی پۆستەکەیەوە وەک سەرۆکوەزیران مافی پارێزبەندی هەیە.
جۆن بەیتس کە لەماوەی ڕابردوودا وەک دادوەر لە کەیسەکانی پەیوەست بە پرسەکانی ئاسایشی نیشتمانیدا کاری کردووە، وتی کە بەهۆی بڕیارەکەیەوە هەستی بە “نائارامی” کردووە؛ بەڵام وتی “دەستەکانی بەستراوەتەوە” بەهۆی ئامۆژگارییەکانی ئیدارەی بایدن سەبارەت بە بەرگریکردن لە شازادە.
دوای ئەوەی دۆسیەکە هەڵوەشایەوە، بن سەلمان دەتوانێت بەبێ هیچ کێشەیەک گەشت بکات بۆ ئەمریکا. جگە لەوەش ئەگەر تاوانبار بێت، ئەوا سەروەت و سامانی بن سەلمان لە ئەمریکا دەچێتە ژێر مەترسییەوە.
لەکاتی کۆبوونەوەکەیان لە مانگی تەمموزدا بایدن ڕایگەیاند کە خۆی بە محمد بن سەلمانی وتووە کە پێی وایە ئەو بەرپرسیارە لە کوشتنی خاشقچی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button