
تورکیا میوانداری ملیۆنان پەنابەری سوری دەکات، بەهۆی هەڵئاوسانی بەرز و قەیرانی ئابووریەوە گوتاری سیاسی دژی پەنابەران زیادی کردووە، هەروەها ڕاپۆرت هەیە لەسەر هێرشی جەستەیی و زارەکی بۆ سەر پەنابەران لە کۆمەڵگەی تورکیدا، پلانی هەیە زیاتر ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنرێنەوە.
پەنابەری سوری محەمەد شێخ لە ساڵی 2016 لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لە حەلەبەوە بەرەو ئەستەنبوڵ هەڵهات، دوو منداڵی دیکەشیان لە ئیستەنبوڵ بووە، بەڵام قەیرانی ئابووری ژیانیان قورس دەکات و خێزانەکەش دەبێت بڕیاری قورس بددەن، شێخ دەڵێت ئەگەر ناچار بێت دەچێتەوە بۆ سوریا، بەڵام بارودۆخی ژیانی لەوێ زۆر قورسە شێخ دەڵێت: “ئەگەر بتوانم بڕۆم دەچم بۆ وڵاتێکی تر”.
شێخ دەڵێت خاوەن موڵکەکە بەباشی مامەڵەی لەگەڵ کردوون، بەڵام گلەیی ئەوە دەکات کە لە مانگی کانوونی دووەمدا کرێکە بۆ 9000 TL (490 دۆلار) زیاد دەکات و ئەو بڕە پارەیەش بۆ ئەوان زۆرەو زەحمەتە بتوانن بیدەن.
لە مانگی تشرینی یەکەمدا هەڵئاوسان لە تورکیا بەرزبوویەوە بۆ 85٪ .
3 ملیۆن و 600 هەزار ئاوارەی سوری لە تورکیادا نیشتەجێن، قەیرانی ئابووری دەبێتەهۆی ئەوەی هەندێک لەتورکەکان دژی پەنابەران هەڵوێست وەربگرن.
شێخ وتی هاوکارە تورکەکانی لێی دەپرسن بۆچی هاتوویتەتە ئێرە؟
هەندێک لە تورکەکان گلەی لە سوریەکان دەکەن و دەڵێن بەهۆی ئێوەوە کرێی خانوو زیادی کردووە، نرخی خۆراک بەرزبۆتەوە، ژیان سەختبووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە کە زیاتر لە 153 هەزار پەنابەر لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە سوریا حکومەتی تورکیا دەڵێت ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریانەی کە بۆ سوریا گەڕاونەتەوە نزیکه له نیو ملیۆن کەس.
لەمانگی ئایاردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڵێنیدا کە 1 ملیۆن پەنابەری سوری بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان. نەگەڕانەوەی پەنابەرە سوریەکان لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر دەنگەکانی پارتی ئەکەپە و دەنگەکانی ئەردۆغان دەکات.
عوسمان عەتالەیی دامەزراوەی کۆمەکی مرۆیی دەڵێت بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دواییدا لایەنە سیاسییەکان زۆر بەتوندی دەستیان کردووە بەڕەخنەگرتن لەپەنابەرانی سوریا. دەڵێن ئەگەرهاتنە سەر دەسەڵات سوریەکان بۆ وڵاتەکەی خۆیان دەگەڕێنەوە.
عەتالەیی گوتی زۆربەی خەڵکی سوریا کار دەکەن هەرچەندە موچەیەکی زۆر کەمیان هەبێت و هەوڵ دەدەن لێرە بمێننەوە و بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن عەتالەیی، ئەوەشی خستەڕوو، کە هەندێک لە سوریاییەکان بەهۆی سەرکوتکردن و هێرشی زارەکییەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.