ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی مادەی هۆشبەر لە پاراگوای ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی هێزە ئەمنییەکانی پاراگوایدا، لە نزیک شاری ئاسونچیۆنی پایتەختی پاراگوای دەستگیرا بەسەر بڕی ٣ هەزار و ٤١٦ کیلۆگرام کۆکایندا کە لەناو تورکەی شەکردا شاردرابووە و ئامادەکرابوو بۆ بازرگانییەکی نێودەوڵەتی.
پۆلیسی نیشتیمانی پاراگوای، ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە نزیک شاری ئاسونچیۆنی پایتەختی پاراگوای دەستگیرا بەسەر بڕی ٣ هەزار و ٤١٦ کیلۆگرام کۆکایندا کە لەناو تورکەی شەکردا شاردرابووە و ئامادەکرابوو بۆ بازرگانییەکی نێودەوڵەتی.
لویس ئاریاس فەرماندەی پۆلیسی نیشتیمانی پاراگوای لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەو بارەیەوە وتی “باس لە زیاتر لە ٣ هەزار و ٤٠٠ کیلۆ کۆکاین دەکەین. کارێکی زۆر باشمان ئەنجامدا. ئەمە خاڵێکی وەرچارخانی زۆر گرنگ بوو لەو دۆسییەی کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە داواکاری گشتی و هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر کاری لەسەر دەکەن. ئەو بڕە مادە هۆشبەرە ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت. بەڵام ئێمە هەتا ئێستا نازانین ئەو مادانە بۆ کوێ دەنێردرا”.