پوتین لەبەر چاوی هەمووان سەرزەنشتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کرد

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لەکاتی کۆبوونەوەی حکومەتدا سەرزەنشتی وەزیرێکی کرد. پوتین بە بینینی ئەوەی کە گرێبەستەکانی پیشەسازی بەرگری ئامادە نەبوون، بە دێنیس مانتورۆڤ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوت “بۆچی ڕۆڵی گەمژە دەبینیت؟ کەی گرێبەستەکانمان ئامادە دەبێت، تۆ مانگێکت ماوە”.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە میدیای دەوڵەتی ڕووسیا، RIA Novosti، بڵاویکردووەتەوە، پوتین سەرۆکی ڕووسیا پرسیاری ئەوەی کردووە کە بۆچی کارەکانی گرێبەستەکە ئەوەندە ماوەیەکی زۆری خایاندووە.
بەگوێرەی بانگەشەکانی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی، مانتورۆڤ، یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی خەرجی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، گفتوگۆکان بەردەوامن و هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت.
ڤلادیمیر پوتین لە وەڵامی مانتۆرۆڤ توڕە بووە، ئاماژەی بەوەدا کە هیچ گرێبەستێکی واژۆکراو ئامادە نەبووە و وتی “قسەم لەگەڵ پێشەنگەکانی پیشەسازیدا کردووە، هیچ گرێبەستێک نییە، مانتۆرۆڤ بۆچی ڕۆڵی گەمژە دەگێڕیت؟”.
پوتین مانگێک مۆڵەتی پێدا تا گرێبەستەکان واژۆ بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مانتورۆڤ ئەرکی ئەوەی هەبووە کە گرێبەستێکی 2.5 ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای ئایرۆفلۆتی دەوڵەت ئامادە بکات. ئەو 12 کەسەی دیکە لە ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوون بە بێدەنگی چاوەڕێیان دەکرد کاتێک پوتین بەتووڕەیی قسەی دەکرد.
ئەو وەزیرەی ڕوسیا پشووی ساڵی نوێی لە تورکیا بەسەربردووە
ئەوەش زانراوە کە دێنیس مانتورۆڤ کە دوو پۆستی لە حکومەتی ڕوسیا هەیە، بۆ پشووی سەری ساڵ گەشتی کردووە بۆ تورکیا.
مانتورۆڤ، لەساڵی 2012 لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ڕوسیا دەستی بە کار کردووە، ساڵی ڕابردووش نازناوی جێگری سەرۆک وەزیرانی بۆ بەرگری و پیشەسازی بۆشایی ئاسمانی وەرگرت.