
گفتوگۆکان بەردەوامن لەسەر ئەوەی کە ئایا بەپێی دەستوور ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم دەتوانێت ببێتە کاندید لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023 یاخود نا.
ڕۆژنامەنووس موراد یەتکین لە ماڵپەڕی خۆیدا سەرنجی بۆ ئەو کەموکوڕی و گومانانە ڕاکێشا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستوور کە ئیدارەی ئاکەپە (پارتی داد و گەشەپێدان) لە ژێر باری نائاساییدا لە ساڵی 2017دا هێنایە بەر ڕیفراندۆم، لە ژێر کاریگەری هەوڵی کودەتاکەی 15ی تەمموزی 2016.
موراد یەتکینی ڕۆژنامەنوس لە نوسینەکەیدا بە ناونیشانی “کاندیدبوونی ئەردۆغان: ئایا دەکرێت ئەردۆغان بەدرێژایی تەمەن سەرۆک بێت؟” هەڵسەنگاندنی کرد دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە کاندیدبوونەوەی ئەردۆغان دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ و ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی تورکیا. یەتکین وتی “لەماوەی ڕابردوودا ئەو باسانەی کە دەکران دەربارەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆک لە ناو ئاکەپەدا ئەو گۆرانیەی بێرکانتی بیرهێنامەوە کە دەڵێت ‘تۆ گۆرانییەکیت، بەدرێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت’، بەڵام وا دیارە کە ئەم باسە لە ناو ئاکەپەدا لەکاتی خۆیدا و لەکۆنەوە بەردەوامە. ئیدریس شاهین، کە یەکێک بوو لە پارێزەرە کاریگەرەکانی ناو ئاکەپە لەو سەردەمەدا -ئێستا وتەبێژی دێڤا (پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن)- هەندێک لەو باسانە بەبیر دێنێتەوە کە لەو کاتەدا ڕوویانداوە: لە قۆناغی یەکەمدا باس لە هێنانەکایەی بڕگەیەکی کاتی لە مادەی 101ی دەستوور کرا. هەموارکردنەوەکەی دەستور بەشێوەیەک بوو کە ماوەی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2019 دەگرێتەوە. بەو شێوەیەش هەروەک ساڵی 2019 کاندیدبوونی ئەردۆغان لە ساڵی 2024 ڕێگەی پێدەدرێت و هەروەها ئەمەش وا دەکات ئەردۆغان لە پێشەنگیدا بمێنێتەوە تا ساڵی 2029. تەنانەت لەو کاتەدا لەناو پارتەکەدا دەنگۆی ئەوە دروستبوو ‘ئایا بەتەماییە بە درێژایی تەمەن بمێنێتەوە. لە ساڵی 2029 تەمەنی 75 بۆ 76 ساڵ دەبێت، ئایا بەس نییە؟”.