جیهانی

لە ماوەی 60 ساڵدا بۆ یەکەمجار ژمارەی دانیشتوانی چین دابەزی

ژمارەی دانیشتووانی چین کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهانە لە ماوەی شەست ساڵدا بۆ یەکەمجار کەمیکرد.

نوسینگەی نیشتمانی ئاماری چین ڕایگەیاند، تا کۆتایی ساڵی 2022 ژمارەی دانیشتووانی چین 850 هەزار کەس کەمیکردووە.

بەم پێیە ژمارەی دانیشتوانی وڵات بۆ یەک ملیار و 411 ملیۆن کەس دابەزیوە. لەکاتێکدا ڕێژەی لەدایکبوون لە ساڵی 2021دا، 7.52 بووە بۆ هەر هەزار کەسێک، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2022دا بۆ 6.77 دابەزیوە.

هەروەها ڕێژەی مردن لە ساڵی 1974وە لە بەرزترین ئاستیدا بووە. لەکاتێکدا ڕێژەی مردن لە ساڵی 2021دا 7.18 کەس بووە بۆ هەر هەزار کەسێک، لە ساڵی 2022دا 7.37 بووە بۆ هەر هەزار کەسێک.
شارەزایان لەو باوەڕەدان کە ژمارەی دانیشتوانی چین تا ساڵی 2050، 109 ملیۆن کەس کەمبکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button