جیهانیوەرزش

مێسی و ڕۆناڵدۆ لە سعودیە ڕووبەڕوی یەک دەبنەوە

یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی لە سعودیە ڕووبەڕوی ئەستێرەکانی هیلال و نەسڕ دەبنەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری بۆ نەسڕی سعودی دەکات.

وا بڕیارە ئەمشەو لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ئەستێرەکانی هیلال و نەسڕ ڕووبەڕوی یەک ببنەوە.
میسی سەرکردایەتی پاریس سان جێرمان دەکات و لە بەرامبەریشدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی سەرکردایەتی ئەستیرەکانی نەسڕ و هیلال دەکات.

یاریەکە کاتژمێر ٨ ئێوارە بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت هاندەرێکی زۆر لەناو یاریگادا چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دوو ئەستێرە جیهانیە بکەن.

بلیتێکی یاریەکە لە زیادکردنیکی ئاشکرادا لەلایەن بازرگانێکی خانوبەرەی سعودیەوە بە بڕی ٢،٦ ملیۆن دۆلار کڕدرا کە ئەمەش گرانترین بلیتی سەیرکردنی یاری تۆپپێیە هەتا ئێستا فرۆشرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button