پەرلەمانی ڕووسیا تەمەنی خزمەتی سەربازی بۆ ٣٠ ساڵ بەرزکردەوە

ئەنجوومەنی خوارەوەی پەرلەمانی ڕووسیا، دوما، تەمەنی وەرگرتنی بۆ خزمەتی سەربازی بە 30 ساڵ پەسەند کرد.
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا، لە مانگی کانوونی دووەمدا پێشنیاری بەرزکردنەوەی سنووری تەمەنی بۆ خزمەتی سەربازی کردبوو.
بە وتەی سەرۆکی لیژنەی بەرگری دوما، ئەندرێ کارتاپۆلۆڤ، گواستنەوەی تەواو بۆ سیستەمی نوێ لە ساڵێکەوە بۆ سێ ساڵ دەخایەنێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە زیادکردنی سنووری تەمەن بۆ خزمەتی سەربازی هەنگاو بە هەنگاو دەبێت، ڕۆژنامەی پەرلەمانی ڕووسیا نووسیویەتی گواستنەوەی تەواو بۆ سیستەمی نوێ لە ساڵێکەوە بۆ سێ ساڵ دەخایەنێت.
لە 21ی کانوونی دووەمی 2022، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا پێشنیاری گۆڕینی لە مەرجەکانی وەرگرتنی سەربازی بۆ خزمەتی سەربازی کرد. تەمەنی وەرگرتنی پیاوان بۆ خزمەتی سەربازی لە 18 ساڵیەوە دەبێت بە 21 ساڵ، و سنووری تەمەنیش لە 27 ساڵەوە دەبێت بە 30 ساڵ. وەزیری بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ژمارەی سەربازانی هێزە چەکدارەکان بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس زیادبکرێت، کە لەو ژمارەیە 695 هەزاریان گرێبەستن. شۆیگو هەروەها دانی بەوەدا نا کە وەزارەتەکە ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە بانگهێشتی هاوڵاتیان بۆ خزمەتی سەربازی و دروستکردنی یەکەی سەربازی یەدەگ.