
٧٧ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کۆماری کوردستان یان کۆماری مەهاباد لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد.
تەمەنی کۆماری کوردستان زۆری نەخایاند و دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنی بە هۆی فشاری نێودەوڵەتی وڵاتانی ناوچەکەوە کۆمارەکە تووشی شکست هات و قازی موحەمەد و ئەو کەسانەی لەگەڵیدابوون لەسێدارەدران.