جیهانی

٦ بەڵگەنامەی نهێنی دیکە لە ماڵەکەی بایدن دەدۆزرێتەوە

لە ماڵەکەی جۆ بایدن لە دێلاوەر چەند بەڵگەیەکی نهێنی دۆزرانەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامی هەیە، ئەم بەڵگانە کە ژمارەیان ٦ بەڵگەیە و دەستنوسیشیان تێدا بووە هەندێکیان بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە جۆ بایدن سیناتۆر بووە و هەندێکیشیان بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە بایدن یاریدەدەری سەرۆک بووە.

پارێزەری جۆ بایدن بۆب باوێر چاودێری دۆخی پشکنینەکەی کردووە و باسی لەوە کرد جگە لەو شەش بەڵگەیە چەندین بەڵگەنامە لەلایەن دەستەی لێکۆڵینەوەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەو کاتەی کە یاریدەدەری سەرۆک بووە جۆ بایدن لەو باڵەخانەیەدا ماوەتەوە و چەندین دەستنوس و دەفتەری تێبینی بایدن لەلایەن دەستەی لێکۆڵینەوەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
پێشوتریش لە ماڵی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ چەندین زانیاری دۆزرابوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button