بەپەلە

ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا: سەردەمی دەسەڵاتی ڕەها لە تورکیا بەڕێوەیە

بە درێژایی مێژوو چەندین سەرۆک و سەرکردەی جیاواز لە وڵاتاندا دروستبوون کە دەسەڵاتی ڕەهایان گرتووەتە دەست و هەژموونی تەواویان بەسەر کاروبارەکانی وڵاتیاندا هەبووە، بەڵام لەناکاودا کەوتوون، لە ئێستادا تورکیا سەرەڕای لاوازی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی، دەسەڵاتی تەواو و هەژموونی ڕاگەیاندن و دەزگا هەستیارەکانی دەوڵەت کەوتوونەتە دەستی ڕەجەب تەیب ئێردۆغان و بنەماڵە و کەسە نزیکەکانیەوە.

 

پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، زاواکەی ئێردۆغان ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێردۆغان بانگەشەی ئەوە بکات شەقامێکی ٤ ساید بۆ ئاسمان دروست دەکات، ئەوا هەوادار و پشتیوانانی پارتەکەی متمانەی پێ دەکەن. ئەو قسانەی زاواکەی ئێردۆغان پێدەچیت ڕاستبێت، بەڵام لەوانەیە سیستەم و ژێرخانی تورکیا ئەوەندە تەندروست و پتەو نەبێت کە تا کۆتایی لەگەڵ ئێردۆغان بڕوات.

 

ڕۆژنامەی ستراوبینگەر تاگبلات، تیشکی خستۆتە سەر پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لە داهاتوودا.

 

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: هیچ چاوەڕوانیەک نییە کە سەرەڕای هەڵگرتنی باری نائااسایی، دۆخی تورکیا وا بە ئاسانی و بە زوویی چاک ببێتەوە، بەڵام هەم تورکیا لەڕووی ئابوورییەوە پێویستی زۆری بە یەکێتی ئەوروپایە، هەم یەکێتییەکە لەڕووی پاراستنی سنوورەکانیی و بەرگرتن لە کۆچی بەلێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی پێویستی بە تورکیایە.

 

هەرچەندە بەهۆی ئەو گۆڕانارییە گەورانەی چەند ساڵێکە لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی ناوخۆیی تورکیادا کراوە، ئەو وڵاتە زۆر لەوە دوورکەوتووەتەوە کە باس لە بوونی بکرێت بە ئاندامی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام پێدەجێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا کۆمەڵێک لێکنزیکبوونەوە لە پەیوەندییەکانی ئەو دوو لایەنەدا ڕووبدات.

1181 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا: کشانەوەی کەشتییەکە بە تەنها بەس نییە

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی “یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێیە کردارە تاکڕەویەکانی تورکیا کۆتایی ...