بەپەلە

بازرگانەکە ئەندامی هەدەپەیە

کامیل ئاچار بازرگان و ئەندامی هەدەپە کاتێک لە نەڤشەهیرەوە بەرەو ماڵەکەی لە دیاربەکر دەگەڕایەوە بێ سەروشوێن بوو، وە هیچ کەسێک هیچ هەواڵێکی لە بارەوە نەدەزانی. دواتر ئوتومبێلەکەی بە بێ شۆفێر دۆزرایەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدارەوە ڕفێندراوە. دواتر و دوای دوو ڕۆژ گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی.

 

ئەمڕۆ پارێزەرانی کامیل ئاچار ڕوونکردنەوەیەکیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و دەنگۆی ڕفاندنی کامیل ئاچاریان پشڕاست کردەوە. دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم شێوەیەیە:

 

بریگرتەکەمان کامیل ئاچار بە مەبەستی کارێکی تایبەتی خۆی ڕۆژی ١٨ی تەموز سەردانی شاری نەڤشەهیری کرد. دواتر لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە شاری دیاربەکر نزیکی کاتژمێر ٨:٣٠ ی شەو لە لایەن چەند چەکدارێکی دەمامکدارەوە ڕێگەی لێ دەگیرێت. دواتر لە ئوتومبێلەکەی دایدەبەزێنن و بە کەلەپچەی پلاستیکی دەستی لە دواوە دەبەستن و تورەکەیەکی سپی دەکەن بە سەریدا و بە زۆر دەیخەنە ناو ئوتومبێلێکەوە و دەیڕفێنن. دواتر دەیبەنە شوێنێک کە کەس نازانێت کوێیە، وە هەتا ئێوارەی ٢٠ی تەموز لەو شوێنە داخراوەدا دەستبەسەر بووە. ئێوارەی ٢٠ی تەموز لە کێڵگەیەکی نزیک شاری دیاربەکر ئازاد کرا و لەوێوە بە پێ دێتە سەر ڕێگەی سەرەکی و دواتر بە تەکسییەک هاتەوە بۆ ماڵەکەی. بە مۆبایلی شۆفێری تەکسییەکە پەیوەندی بە خانەوادەکەیەوە دەکات و پێیان دەڵێت کە لە ڕێگایە و بەرەو ماڵەوە دەگەڕێتەوە و دواتر نزیکی کاتژمێر ٩:٣٠ گەیشتەوە ماڵەکەی خۆی. ماوەیەکی کەم دوای گەیشتنەوەی بۆ ماڵەوە، بانگ کرا بۆ بنکەی پۆلیس بۆ تەواوکردنی ڕێوڕەسمە یاساییەکان. پاش وتە لێوەرگرتنی و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ئەم بەیانییە گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی. بە ناوی کامیل ئاچار و خانەوادەکەیەوە زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوخەمی خۆیان بۆ دربڕیوین و بەخەم بەڕێزیانەوە بوون.

554 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا: کشانەوەی کەشتییەکە بە تەنها بەس نییە

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی “یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێیە کردارە تاکڕەویەکانی تورکیا کۆتایی ...