جیهانی

ئەو چەترە زەردەی ڕێگەیان نەدا بچێتە ئاهەنگی نەورۆزە چووە ناو پەرلەمانی تورکیاوە

عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ڕەخنەی گرت لە قەدەغەکردنی ڕەنگی زەرد و سوور و سەوز لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە گەبزە و ڕەخنەی گرت لە دانانی ئەو ڕەنگانە بە “مەترسیدار” و وەک ئیدانەیەک لەسەر سەکۆی پەرلەمانی تورکیا چەترێکی زەردی هەڵکرد.

گێرگێرلیئۆغڵو وتی، “باوەڕ بە گوێیەکانت ناکەیت، وا نا؟ پاڵتۆی سوور، سەرپۆشی زەرد، بلوزی سەوز بە مەترسیدار دادەنران و ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو ئاهەنگەکانەوە”. گێرگێرلیئۆغڵو چەند وێنەیەکی نیشاندا کە لە گردبوونەوەکەدا گیراون.

گێرگێرلیئۆغڵو لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە تەنانەت چەترێکی زەردیش لە ئاهەنگەکەدا ڕێگەیپێنەدراوە ببرێتە ژوورەوە و بەڵام ئەو هێناویەتی بۆ ناو پەرلەمان. هەروەها باسی لەوەش کرد کە ژنێک بە سەرپۆشی زەردەوە کە منداڵێکی ساوا لە باوەشیدا بووە، ڕێگەی نەدراوە بچێتە ناو ئاهەنگی نەورۆزەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button