جیهانی

کڵچدارئۆغڵو: بە هیچ شێوەیەک بێڕێزی بەرامبەر بە پیرۆزییەکان ناکەم

کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی ئیفتاردا بەشداری کرد بەسەر بەرماڵێکدا ڕۆشت و ئەم بابەتەش وەک بێرێزیەک بەرامبەر بە دینی ئیسلام لێکدرایەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پاس ئەو ڕووداوەش کڵچدارئۆغڵو لە ئیستەنبوڵ بەشداری لە ئیفتارێکی تردا کرد و وتارێکی لەو بارەیەوە پێشکەش کرد.

“بەرماڵەکەم نەبینی”

لەسەر ئەو بابەتەی دوێنێ شەو کە وێنەم گیرابوو و کردیان بە بابەتی رۆژنامەکان دەمەوێت دوو قسە بکەم. ئەم ڕووداوە لە پڕۆگرامێکی ئیفتاردا بوو دوێنێ شەو لە ڕێستۆرانتێک بوو. چەند کەسێک هەبوون کە دەیانویست وێنەم لەگەڵدا بگرن، منیش دڵی کەس ناشکێنم، خویەکی لەو جۆرەم نییە و بەو شێوەیەش گەورە نەبووم. من هەموو کەسێک لە ئامێز دەگرم. ڕێزم بۆ هەموو کەسێک هەیە. ئەو ڕووداوەش کە پێم بە بەرماڵەکەدا ناوە نەمبینیووە چونکە من قەت بێڕێزی بەرامبەر بە پیرۆزیەکان ئەنجام نادەم، ئەوە پیشەی من نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button