
بانکی بەریتانیا ڕایگەیاند کە دەستیان کردووە بە پرۆسەی چاپکردنی دراوی نوێی 5 پاوەند و 10 پاوەند و 20 پاوەند و 50 پاوەندی کە وێنەی شا چارڵسیان لەسەرە.
بڕیارە ئەو دراوانە لە ناوەڕاستی ساڵی 2024دا بڵاوبکرێنەوە، ئەمەش پێش مەراسیمی تاج لەسەرنانی شا چارلس لە 6ی ئایاری ئەو ساڵەدا.
لە دراوەکاندا وێنەی شا چارلسی تێدایە. دراوی ئێستای بەریتانیا کە وێنەی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمیان لەسەرە، بە پارەی یاسایی دەمێننەوە و شانبەشانی دراوە نوێیەکان بەردەوام دەبن.
لەبەیاننامەکەدا، بانکی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی بنەماڵەی شاهانە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری ژینگەیی و دارایی ئەم گۆڕانکارییە، لەبری جێگرتنەوەی دراوە کۆنەکە، دراوی نوێ چاپ دەکرێت و بۆ دابینکردنی زیادبوونی خواست، بۆیە ئەو دراوانەی کە وێنەی شاژنە ئەلیزابێسیان لەسەرە لەگەڵ ئەو دراوانەی کە وێنەی شا چارڵزیان لەسەرە لە هەمان کاتدا لە بازاڕدا دەبن.
ئەندرۆ بەیلی، سەرۆکی بانکی ئینگلتەرا، تەواوبوونی پرۆسەی دیزاینەکەی بە ساتێکی بەرچاو بۆ بانکی ئینگلتەرا ناوبرد.