جیهانیوەرزش

لە وڵاتی بەریتانیا وەرزشوانێک فێڵێکی گەورە ئەنجام دەدات

لە وڵاتی بەریتانیا مەراسۆنێکی گەورە ڕێکخرا و جۆواسیا زاکرزێوسکی تەمەن ٤٧ ساڵی سکۆتلەندی توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، ئەوەی جێگای سەرنجە زاکرزێوسکی لە ٧ نیساندا کە پێشبڕکێکە بەڕێوەچوو توانی ٤ کیلۆمەتری مەراسۆنەکە بە ١،٤ خولەک ببڕیت کە ئەمەش بووە جێگای گومان.

پاش مەراسۆنەکەش لێکۆڵینەوە لە زاکرزێوسکی ٤٧ ساڵ دەستی پێکرد لە کۆتایشدا دانی بەوەدانا کە لە مەراسۆنەکەدا ئوتومبێلی بەکارهێناوە، دوای ئەم دانپێدادانەشی لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوامە و لە فیدراسیۆنی مەراسۆن دوورخرایەوە و پاشانیش چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەو فێڵەی ئەنجامی داوە سزا بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button