
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە ‘شێرپەنجەی پرۆستات’ زیاد بکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هیندستان تایمز، توێژەران لە نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 لە ئیسپانیا لە خووی خواردنی 15 هەزار و 296 کەسیان کۆڵیوەتەوە، توێژینەوەکە دەرکەوتووە 609 کەس کە خووی خواردنی تەندروستیان نەبووە لەم گروپەدا تووشی ‘شێرپەنجەی پرۆستات’ بوون.
ئادێلا کاستێلۆ-پاستۆر، یەکێک لە توێژەران ڕایگەیاندووە، دۆزینەوەکان دەریانخستووە کە دوورکەوتنەوە لە خووی ناتەندروست لە خواردن دەتوانێت باشترین ستراتیژی خۆراکی بێت بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پرۆستات. کاستێلۆ-پاستۆر جەختی لەوە کردەوە کە خووی خواردنی تەندروست دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکەش کەم بکاتەوە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە خۆراکی ناتەندروست بریتییە لە خواردنی بڕێکی زۆر لە بەرهەمە شیرەمەنییە چەورەکان و گۆشت و بەرهەمە گۆشتیە پرۆسێس کراوەکان و هەروەها بەرهەمە شیرین و دانەوێڵەییەکان و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە کالۆری. هەروەها توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە خووی خواردنی تەندروست کاریگەری لەسەر مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات نەبووە.