جیهانی
بەهۆی ‘تەریقەتی خۆبرسیکردنەوە’ لە کینیا 47 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی کینیا تەرمی 47 ئەندامی مەزهەبێکی ئایینی دۆزیەوە کە بەپێی زانیارییەکان بەڵێنیان پێدرابوو کە ئەگەر بەهۆی برسێتیەوە بمرن، دەچنە بەهەشت.
منداڵێکی زۆر لەنێو تەرمی ئەو کەسانەدا بوون کە لە دارستانی شاکاهۆلا دۆزراونەتەوە.
سەرۆکی کەنیسەی مژدەی نێودەوڵەتی، پاوڵ ماکنزی نتێنگە، لە 15ی نیسان دەستگیرکرا، دوای ئەوەی چوار تەرم دۆزرایەوە کە گومانیان لێدەکرا لە برسێتیدا مردبن.
نتێنگە تۆمەتبارە بەوەی بە شوێنکەوتووانی وتووە کە پێویستە لە برسێتی بمرن بۆ ئەوەی چاویان بە عیسا پێغەمبەر بکەوێت.
نتێنگە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بانگەشەی کرد کە لە ساڵی 2019وە کڵێساکەی داخستووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.