
ڕێڕەوێکی ئاوی کە ماوەی ١٦١ ساڵە وشک نەبووە، ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵیەوە وشک بووە. ئەم ڕێڕەوە ئاویە ٧٠ هەزار هێکتار زەوی ئاو دەدات و بە وشکبوونی زیانێکی زۆر بە کشتوکاڵی ئەو ناوچەیە دەگەیێنێت.
هەریمی کەتەلۆنیا ڕووبەڕووی یەکێک لە گەورەترین وشکەساڵیەکان بووەتەوە کە چەندین دەیەیە وشکەساڵی بەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیووە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا پاتریشیا پلاژا ڕایگەیاند، ” ڕووبەڕوی وشکەساڵیەک بوینەتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا وێنەی نەبووە. ئەگەر حکومەت هەول نەدات کە ئەو ڕێڕەوە ئاویە نوێ بکاتەوە ئەوا ئێمە هەر شتێک لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین”.
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە کە وشکەساڵی لە کەتەلۆنیا کلاریگەری لەسەر تەواوی ئیسپانیا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە کە یارمەتی پێشکەش بە ناوجەکە بکات. بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا وڕوسیاوە نرخی سوتەمەنی و شتومەکە کشتوکاڵیەکان گران بووە بەو هۆیەوە حکومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند بە بڕی ١ ملیار و ٨٠٧ ملیۆن باج کەم دەکەنەوە، ئەمەش وەک پالپشتیەک بۆ جوتیارانی ناوچەکە.