
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە کە ئیستا لە زیندانی ئەدیرنە زیندانیە وەڵامێکی توندی ئەو کەسانەی دایەوە کە دەڵێن ئەو سەرۆکی تیرۆرستەکانە، دەمیرتاش وتی، ” ئەوان هەرخۆیان تیرۆرستن و خۆشیان سەرگەورەیانن”.
دەبارەی ئەو هەواڵەی کە باس لەوە دەکات کە داوای ئازادکردنی کردبێت دەمیرتاش وتی، ” من داوای ئازادکردنم لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە، بەرێز کڵچدارئۆغڵوش وتویەتی ئەو بڕیارەی کە لە لایەن دادگاوە دەرچووە بۆ ئازادکردنی من جێبەجێی دەکەن” لەم کاتی هەڵبژاردنانەدا کاتی ئەم جۆرە وتانە نیە، بەڵام من وەک خۆم بەرامبەر بە هەر بوختانێک دەوەستمەوە کە بەرامبەرم بکرێت”.
سەرەتا دەمەویت ئەو چوار داواکاریەتان بۆ ڕون بکەمەوە کە لە ڕێگەیەوە بڕیاری ئازادکردنم دەرچووە:
یەکەمیان لە ساڵی ٢٠١٨ بوو کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دایرەی دووەمی بڕیاری ئازادکردنی منیدا، بەڵام ئەردۆغان وتی، “بڕیاری ئەوان ئێمە ناگرێتەوە و ئێمە جولەی خۆمان دەکەین”.
دووەمیان لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە بوو لە سالی ٢٠١٩ بوو بەڵام جارێکیتر ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکرا.
سێیەمیان لەلایەن دادگای دەستوریەوە بوو و بڕیاری ئازادکردنم دەرکرا بەڵام جارێکی تر ئەردۆغان دانی پیدانەنا.
لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ چوارەم جار دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەلایەن نوسینگەی سەرەکیەوە فەرمانی ئازادکردنم دەرکرا بەڵام ئەردۆغان وتی ئێمە ئەم کەسانە ئازاد ناکەین.
من تاوانبار نیم. دادگاکان و دادوەرەکان سەربەخۆ نین و لەلایەن ئەردۆغانەوە فەرمان وەردەگرن.