
سەرۆکی یانەی نەسڕی سعودی ئەلموعەمەر بە ڕۆژنامەی ئەلدێس ماکوی ڕاگەیاند کە لە ژیانیدا قەت بەو شێوەیەی کە لە گرێبەستی ڕۆناڵدۆدا ڕووبەڕوی بووەتەوە هەڵنەخەڵەتێندراوە.
ئەل عەمار باسی لەوەش کرد کە ڕاهێنەری یانەکەیان ڕۆدی گارسیا بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا هەیبووە دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە.
ئەسێڕەی پرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا ڕووبەڕوی دابەزینی ئاستی بووەتەوە و لە یانەی مانچیستەر یونایتد و پاشان لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال و بەم دوایانەش لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی ئەنجامەکانی وەک پێویست نین، ئەمە لە کاتیکدایە کە ئەستێرە پرتوگالیەکە لە ١٤ یاریدا ١١ گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمار کردووە.