جیهانیسڵایدەروەرزش

ڕیاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

یانەی ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئۆساسۆنا بووەوە و توانی بە ئەنجامی ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.

سەرەتا لە خولەکی ٢ دا ڕۆدریگۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ڕیال مەدرید تۆمار بکات و گێمی یەکەم یاری لە بەرژەوەندی مەدرید کۆتایی پێبێنێت. دواتر لە خولەکی ٥٨ لوکاس تۆرۆ گۆڵی یەکەمی ئۆساسۆنای تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەڵام لە خولەکی ٧٠ دا جارێکی تر ڕۆدریگۆ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و بەو ئەنجامەش ڕیال مەدرید توانی جامەکە بەدەست بهێنێت.

جێی ئاماژە پێدانە کە ئەمە بۆ جاری بیستەمە کە ڕیال مەدرید جامی شای ئیسپانیا بەدەست دەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button