
یانەی بارسێلۆنا نازناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیای بۆ وەرزی 2023-2022 بردەوە، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ئیسپانیۆل بەدەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 34ـی خولەکەدا، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یارییکرد، یانەی میوان دێربیی کەتەلۆنیای بردەوە و نازناوی خولەکەی بەر لە چوار گەڕ لە کۆتاییهاتنی خولەکە یەکلاکردەوە.
بارسێلۆنا لە دوای 3 ساڵ بۆ 27 هەمین جار توانی ببێتەوە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا کە دواجار لە ساڵی 2018-2019 ببووە پاڵەوانی خولەکە.
لە پلەی یەکەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی 35 جار ببێتە پاڵەوانی خولی لالیگا بارسێلۆنا دەبێتە دووەمین یانە .