جیهانیسڵایدەر

تا دێت ژمارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی ئیتاڵیا زیاتر دەبێت

لە ناوچەی ئیمیلیا ڕۆمانا لە باکوری وڵاتی ئیتاڵیا بە هۆی بارانی بەخوڕەوە لافاوێکی گەورە درووستبووە و بەو هۆیەوە هەتا ئێستا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی فریاکەوتنی ناوچەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەتا ئێستا چەندین کەس بێسەروشوێنن و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە.

نێلۆ موسومێسی وەزیری بەرگری شارستانی ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە لافاوەکە ڕایگەیاند: “هەتا ئێستا نزیکەی ٥ هەزار کەس لە شوێنی لافاوەکەوە گوازراونەتەوە بۆ شوێنی پارێزراو. تیمەکانی فریاکەوتن هەموو هەوڵەکانیان خستووەگەڕ بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوانی ناوچەکە و هەلیکۆپتەریش بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان بەکارهێندراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button